پەرلەمانی عێراق متمانەی دا بە كاندیدانی هەردو وەزارەتی ژینگەو ئاوەدانكردنەوە
  2022-12-03       492       

پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، لە كۆبونەوەی خۆیدا بە زۆرینەی دەنگ، متمانەی بەخشی بە كاندیدانی وەزارەتی ژینگەو وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە كە هەردوكیان كوردن و یەكەمیان لە یەكێتی و ئەویدیكەیان لە پارتی دیموكراتی كوردستانە.

ئاوێنە: فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا وتی، پەرلەمان بەزۆرینەی دەنگ متمانەی بەخشی بە نزار محەمەد سەعید ئامێدی وەك وەزیری ژینگە و هەروەها بەنگین عەبدوڵا رێكار وەك وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن.

كۆبونەوەكەی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان و بە ئامادەبونی 208 پەرلەمانتار بەردەوامە.

نزار ئامێدی لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بەنگین رێكانی لە پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو دو وەزارەتەیان وەرگرتوە.

نزار محەمەد سەعید ئامێدی

ساڵی 1968 لە ئامێدی سەربە پارێزگای دهۆك لە دایكبوە

ساڵی 1992-1993 بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە زانكۆی موسڵ لە ئەندازیاری بەدەستهێناوە.

-لە ساڵی 1994-1998ئەندامی نوسینگەی سكرتێری گشتی یەكێتی بوە

-ساڵی 1998-2003 بەڕێوەبەری نوسینگەی سكرتێری گشتی یەكێتی بوە.

-ساڵی 2008-2014 بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆك كۆمار جەلال تاڵەبانی بوە.

-ساڵی 2014-2018 بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆك كۆمار فواد مەعسوم بوە.

-ساڵی 2018-2022 بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆك كۆمار بەرهەم ساڵح بوە.

-دوایین كاری بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆك كۆمار عەبدوللـەتیف رەشید بوە.

بەنگین عەبدوڵا رێكانی

-ساڵی 1996 لەدایكبوە

-ساڵی 1993 بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە زانستەكانی بریكاری و ئامار لە زانكۆی موسڵ و ساڵی 1999 بەكالۆریۆسی لە یاسا لە زانكۆی بەغدا بەدەستهێناوە.

-ساڵی 2007-2015 بریكاری وەزارەتی گواستنەوە بوە لە حكومەتی عێراق.

-ساڵی 2018-2020 وەزیری گواستنەوەو نێشتەجێكردن و شارەوانی بوە لە حكومەتی عێراق.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×