نرخى دۆلار دابەزى
  2022-12-05       513       

نرخی دۆلار و دراوه‌كان بەرامبەر بە دیناری عێراقی رێژه‌یه‌ك گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هات و دۆلار کەمێک دابەزى.

ئاوێنە: ئه‌مڕۆ دووشەممە‌، به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ی  له‌ بۆرسه‌ی دراوی به‌غداو هه‌رێم-ه‌وه‌ دەستکەوتوە، نرخی 100 دۆلار به‌ 149 هه‌زار دینارو 400 دیناره‌ بەشێوەی فرۆشتنی کۆ، بە فرۆشتنی تاکیش بە 149 هه‌زار و 750 دیناره‌‌.

رۆژی 19-12-2020، بانکی ناوەندی عێراق نرخی فرۆشتنی 100 دۆلاری بە 145 هه‌زار بۆ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت و بۆ فرۆشتنی به‌ هاوڵاتیانیش بە 147 هەزار دینار دیاریکرد.

نرخی دراوه‌كان به‌كڕینی كۆ (جومله)
 100 دۆلار به‌ 149 هەزارو 400  دیناره‌.
100  پاوه‌ن بە 183 هەزار دیناره.
 100 یۆرۆ به‌157 هه‌زار دیناره‌.
100 لیره‌ی توركی به‌ 8 هه‌زارو 150 دیناره‌.
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 4 هه‌زارو 150  دیناره‌.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×