بەشێکی زۆری دوکان و بازاڕەکانی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە داخراویی ماونەتەوە و خاوەنەکانیان مانیان گرتووە.
ئاوێنه: بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە، بەشێکی زۆری هاوڵاتییانی شارەکانی سەقز، سنە، بانە، کامیاران، مەریوان، دێولان، پارێزگای کرماشان، ورمێ، شنۆ، مهاباد، بۆکان و دێواندەرەی رۆژهەڵاتی کوردستان دوکان و بازاڕەکانیان نەکردووتەوە.
هاوکات ماڵپەری رادیۆ فەردا بڵاویکردەوە:" بەگوێرەی ئەو گرتە و وێنانەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە بەشێک لە دوکانەکانی تاران، کەرەج، رەشت، بجنورد، ئەسفەهان، کرمان، زرینشار، بوشار و کازرون بە داخراوی ماونەتەوە و خاوەنەکانیان مانیان گرتووە".
ماوەی نزیکەی سێ مانگە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە کاردانەوەی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستاش زیاتر لە ٤٥٠ کەس لە ناڕەزایەتییەکاندا کوژراون.