بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی زیاتر دابەزی
  2022-12-07       774       

تا دێت بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی روو لە دابەزینە و بەشێکی زۆری هاوڵاتیان ترسیان لێنیشتووە و ڕوویان لە کڕینی دۆلار کردووە.

ئاوێنە: بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دروای ھەرێمی کوردستان و عێراق زیاتر دابەزی و بەھای 100 دۆلار بە 150 ھەزار و 500 دینارە و نرخی فرۆشتنی دۆلاریش گەیشتە 151 ھەزار و 250 دینار.

بانکی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ 158 ملیۆن دۆلاری خستووەتەڕوو، بەڵام بڕیارە بۆ ڕۆژی پێنجشەممە 125 ملیۆن دۆلار بخاتەڕوو.

زۆربەی ئەوانەی لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو کاردەکەن، دۆلار دەکڕن و کەمترینیان دۆلار دەفرۆشن بە تایبەت دوای ئەوەی بانکی ناوەندی بۆ سبەینێ پێنجشەممە خستنەڕووی دۆلاری کەمکردەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×