نرخی دۆلار بەرزبونەوەی بەرچاوی تۆماركرد
  2022-12-08       696       


نرخی دۆلار و دراوه‌كان بەرامبەر بە دیناری عێراقی رێژه‌یه‌ك گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هات و دۆلار بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆماركرد.

ئاوێنه‌: ئه‌مڕۆ پێنجشەممە‌، به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ی  له‌ بۆرسه‌ی دراوی به‌غداو هه‌رێم-ه‌وه‌ ده‌ستكه‌وتووه‌، نرخی 100 دۆلار به‌ 150هه‌زار دینارو 300 دیناره‌ بەشێوەی فرۆشتنی کۆ، بە فرۆشتنی تاکیش بە 150 هه‌زار و 500 دیناره‌‌.

شارەزایەكی مامەڵەی دراو، بۆ "زەمەن"ی رونكردەوە، كە هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی دۆلار، پەیوەندی بەوەوە هەیە نزیكەی هەفتەیەكە ئەمریكا دەستی بەسەر داهاتی نەوتی عێراقدا گرتووە و ناهێڵێت حەواڵەی بانكی ناوەندی بكرێتەوە. وتی "تائێستا نازانین ئەمریكا بۆ ئەم كارەی كردووە".

رۆژی 19-12-2020، بانکی ناوەندی عێراق نرخی فرۆشتنی 100 دۆلاری بە 145 هه‌زار بۆ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت و بۆ فرۆشتنی به‌ هاوڵاتیانیش بە 147 هەزار دینار دیاریکرد.

نرخی دراوه‌كان به‌كڕینی كۆ (جومله)

 100 دۆلار به‌ 150 هەزارو 300 دیناره‌.
100  پاوه‌ن بە 182 هەزار دیناره.
 100 یۆرۆ به‌157 هه‌زار دیناره‌.
100 لیره‌ی توركی به‌ 8 هه‌زارو 150 دیناره‌.
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 4 هه‌زارو 150 دیناره‌.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×