نرخى دۆلار رووى لە دابەزین کرد
  2022-12-11       784       

نرخی دۆلار و دراوه‌كان بەرامبەر بە دیناری عێراقی رێژه‌یه‌ك گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هات و دۆلار رووى لە دابەزین کرد.

ئاوێنە: ئه‌مڕۆ یەکشەممە‌، به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ی لە بۆرسه‌ی دراوی به‌غداو هه‌رێم-ه‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، نرخی 100 دۆلار به‌ 150هه‌زار دیناره‌ بەشێوەی فرۆشتنی کۆ، بە فرۆشتنی تاکیش بە 150 هه‌زار و 250 دیناره‌‌.

رۆژی 19-12-2020، بانکی ناوەندی عێراق نرخی فرۆشتنی 100 دۆلاری بە 145 هه‌زار بۆ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت و بۆ فرۆشتنی به‌ هاوڵاتیانیش بە 147 هەزار دینار دیاریکرد.

نرخی دراوه‌كان به‌كڕینی كۆ (جومله)

 100 دۆلار به‌ 150 هەزار دیناره‌.
100  پاوه‌ن بە 183 هەزار دیناره.
 100 یۆرۆ به‌ 157 هه‌زار و 500 دیناره‌.
100 لیره‌ی توركی به‌ 8 هه‌زارو 150 دیناره‌.
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 4 هه‌زارو 100  دیناره‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×