وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیارێکی دەرکرد 
  2022-12-11       441       

وەزارەتی دارایی  حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەهۆی نزیكبوونەوەی  كۆتایی ساڵ خەرجییەكان رادەگرێـت و ڕێنمایی بۆ ئەو بابەتە دەداتە وەزارەت و فەرمانگەكان.

ئاوێنە: بەپێی ڕێنماییەکە، سیستەمی ئۆنلاین لەئەمڕۆوە تاوەكوو كردنەوەی خەرجییەكانی ساڵی 2023 رادەگیرێت.

ئاماژە بەوەش كراوە، هەموو خەرجییەكان جگە لە مووچە و پێشینەی مانگانە و كرێی مانگانەكان و خاوێن كردنەوە و خواردن لە 16/12/2022 رادەگیرێت.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، زیادكردنی پێشینەی مانگانە رادەگیرێت، بەڵام تەموویل كردنی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان و پارێزگاكان راناگیرێت و بەردەوام دەبێت.

باش لەوەشکراوە، كە نابێت هیچ داواكاریەكی خەرجی بۆ وەزارەتی دارایی رەوانە بكرێت.

دووپات لەسەر ئەوە كراوەتەوە ئەو رەزامەندی خەرجیانەی پێش 16/12/2022 بێت، ئەوە خەرج دەكرێن، بەڵام ئەوانەی تر دەكەێتە ساڵی نوێی دارایی .

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×