به‌نگین رێكانی، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبونی عێراق و كه‌سایه‌تیی نزیك له مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی له‌باره‌ی بردنه‌وه‌ی جامی كه‌نداو 25، ده‌ڵێت، "سوپاس بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌ی عێراقیان سه‌رخست".
به‌نگین رێكانی له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نوسیویه‌تی، "ئێوه دڵی عێراقییه‌كانتان خۆشكرد و جارێكی دیكه یه‌كبونی نه‌ته‌وایه‌تیتان بۆ زیندوكرده‌وه، عێراق جامی پاڵه‌وانێتی به‌رزكرده‌وه و به‌سڕه‌ش گره‌وی به‌خشنده‌یی و میوانداری به‌ده‌ستهێنا".
باسی له‌وه‌شكردوه، "هه‌روه‌ها وڵاتانی كه‌نداویش توانییان په‌یوه‌ندییه مێژوییه‌كانیان له‌گه‌ڵ برا عێراقییه‌كانیان دوباره گه‌رموگوڕتر بكه‌نه‌وه، له دڵه‌وه سوپاسی شێره‌كانی رافیده‌ین ده‌كه‌م، سوپاس بۆ هاوڵاتیان به‌سڕه و پارێزگاری شێرئاسای ئه‌و پارێزگایه و ته‌واوی ئه‌ندامانی یه‌كێتی تۆپیپێی عێراق و سه‌رۆكی ئه‌و یه‌كێتییه".
له كۆتایی تویته‌كه‌شیدا به‌نگین رێكانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، "سوپاس بۆ هه‌وڵ و ماندوبونی هه‌موتان، عێراق به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی زیاتر هه‌نگاو ده‌نێت".
هەڵبژاردەی عێراق دوێنێ شه‌وی پێنجشه‌ممه یاریه‌كی "شێتانە" و "ئاگرین"ی له یاری كۆتایی جامی كه‌نداو 25 ئه‌نجامداو بە بردنەوەی لە هاوتا عومانییەکەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دو گۆڵ بوه پاڵەوانی کەنداو 25، ئه‌وه‌ش دوای 35 ساڵ له خه‌ونی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و نازناوه.
ئەمە چوارەمین نازناوە بۆ عێراق لە مێژوی پاڵەوانێتییەکەدا و پێشتریش له ساڵانی 1979، 1984 و 1988 نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه.