بارزانی‌‌و سودانی‌ یاسای‌ نه‌وت‌و غازو بودجه‌ی‌ عێراق‌و پرسی‌ سنور تاوتوێ ده‌كه‌ن
  2023-01-21       366       


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوەوەو پرسه‌كانی‌ یاسای‌ نه‌وت‌و غاز، بودجه‌ی‌ عێراق‌و پرسی‌ سنوریان تاوتوێ كردووه‌.

ئاوێنه‌: له‌ڕاگه‌یه‌نراوی‌ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووه‌، "له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ی‌ دوایین پێشهاته‌كانی‌ دۆخی‌ عێراق و بره‌ودان به‌هه‌ماهه‌نگی‌ و هاریكاریی‌ نێوان حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كورستان و حكومه‌تی‌ فیدراڵیی‌ عێراق، گفتوگۆیان كرد."
 
لەبەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق باسیان "له‌كاری‌ هاوبه‌شی‌ نێوان هه‌ردولا كرد، به‌تایبه‌تیش له‌بواری‌ یاساكانی‌ نه‌وت و گاز، بودجه‌ی‌ عێراق و هه‌وڵه‌كانی‌ پاراستنی‌ سنوور."

بەمەبەستی بەشداریکردن لەرێوڕەسمی ساڵیادی تیرۆرکردنی محەممەد باقر حەکیم، سەرۆکی پێشوی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق، ئەمڕۆ شەممە نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدای کرد.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×