یەکەمین لێدوانی گومرگی هەرێم لەبارەی دۆسیەی بردنەدەرەوەی دۆلار
  2023-01-23       845       

بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە هەرێم بوبێت بە "دەروازەیەک" بۆ بردنەدەرەوەی دۆلار بۆ وڵاتانی دراوسێ و رایدەگەیەنێت، رێکاری توند لەلایەن دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە گیراونەتەبەر، بەمەبەستی رێگریکردن لە بردنەدەرەوەی دۆلار.

ئاوێنە: ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم بە ماڵپەڕی (بغداد اليوم)ـی راگەیاندوە، ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی هەرێمی کوردستان دەکرێن کە گوایە بوەتە دەروازەیەک بۆ بردنەدەرەوەی دۆلار، تۆمەتی ناڕاست و بێ بنەمان.

ئەوەشی خستوەتەڕو، "لەئێستادا چەندین رێکاری توند لەلایەن دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە گیراونەتەبەر، بەمەبەستی رێگریکردن لە بردنەدەرەوەی دۆلار و دراوەکانی دیکە، هەروەها هەرکەسێکیش بە بردنە دەرەوەی دراوی بیانی تۆمەتبار بکرێت، ئێمە بەگوێرەی رێنماییەکانی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم مامەڵەی لەگەڵدا دەکەین".

ئەوەش لەکاتێکدا ئەمڕۆ دو پەرلەمانتاری عێراق و کوردستان ئەنجامی بەدواداچونێکی خۆیان لەبارەی دۆسیەی بردنەدەرەوەی دۆلار بڵاوکردەوە و ئاشکرایانکرد، لەماوەی 6 ساڵدا 78 ملیار دۆلار براوەتە دەرەوەی عێراق و لەو ژمارەیەش چوار بانکی هەرێم زیاتر لە 10 ملیار دۆلاریان بردوەتە دەرەوە، بەبێ ئەوەی ناوی ئەو کەسانە تۆمارکرابێت کە پارەکەیان ناردۆتە دەرەوەی عێراق.

هاوکات ئەمڕۆ یەکشەممە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ یەکێتی ژورە بازرگانییەکان کۆبوەوە و رایگەیاند، بەمەبەستی جێگیرکردنی دراو بڕیاردراوە دەروازەی نوێ بۆ فرۆشتنی دۆلار بە بازرگانان لە بانکی بازرگانی عێراق (TBI) بکرێتەوە و بانکی ناوەندی عێراقیش بەبەهای 500 مليۆن دۆلار پشتیوانی دارایی بۆ بانکەکە دابین دەکات.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×