د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پێی وایە حکومەتی عێراق بێ پەیڕەوکردنی چوار هەنگاو ناتوانێت نرخی دۆلار بگەڕێنێتەوە نرخی پێشوی و هەنگاوی یەكەمیش پابەندبونە بە سیستمی سویفت و دەڵێت، هه‌تا پابه‌ند نه‌بێت به سیسته‌می سویفت مه‌حاڵه دۆلار بگه‌ڕێته‌وه نرخی پێشوی خۆی كە 1470 دینارە.
ئاوێنە: د. جەمال كۆچەر، ئەمڕۆ سێشەممە، لە وتوێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا لەبارەی دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی، رایگەیاند"هەتا عێراق چوار هەنگاو جێبەجێ نەکات نرخی دۆلار ناگەڕێتەوە بۆ نرخی پێشوی، پێش هەمو شت دەبێت سیستمی سویفت، جێبه‌جێ بکات، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێی نه‌کات 90% کێشه‌کان وه‌کو خۆیان ده‌مێننه‌وە، خودی خۆم له‌و باوه‌ڕه‌دام هه‌تا پابه‌ند نه‌بن به سیستمی سویفت مه‌حاڵه دۆلار بگه‌ڕێته‌وه نرخی پێشوی خۆی، چونکه ده‌بێت ئه‌مریکییه‌کان کۆنتڕۆڵی هه‌مو چون و هاتنی دۆلارێک بکه‌ن."
سویفت (SWIFT)کورتکراوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پەیوەندییە داراییەکانی نێوان بانکەکانە، بە ڕێگەی ئەم سیستمە دەستبەجێ و بەوردی و بەشێوەیەکی زۆر پارێزراو زانیارییەکان ئاڵوگۆڕ دەکرێن.
بە بڕوای د. جەمال کۆچەر ڕێگری‌کردن لە بە قاچاغ بردنی دۆلار لە عێراقەوە بۆ وڵاتانی دراوسێ یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکانی تر کە پێویستە عێراق بینێت بۆ جێگیرکردنی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار كە بەقسەی ئەو پەرلەمانتارە "رۆژانه 50 بۆ 75 ملیۆن دۆلار به قاچاخ ده‌برێت بۆ وڵاتانی ئێران و تورکیا و سوریا و یه‌مه‌ن."
دەقی وتوێژەکەی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ د. جەمال کۆچەر
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا: له‌دوای بڕیاری گۆڕینی پارێزگاری بانکی ناوه‌ندی له‌لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیران محمد شیاع سودانیه‌وه، نرخی دۆلار گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هات، ئایا هه‌تا چه‌ند ئه‌م پلانه‌ی سودانی سه‌رکه‌وتو ده‌بێت بۆ گێڕانه‌وه‌ی نرخی ڕاسته‌قینه‌ی دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به دۆلار؟
د. جەمال کۆچەر: بێگومان ئه‌و بڕیاره یه‌کێکه له‌و بڕیارانه‌ی که په‌یوه‌ندیداره به به‌شێک له چاره‌سه‌ر نه‌ک هه‌مو چاره‌سه‌ری ئه‌م بابه‌ته، چونکه ئه‌م بابه‌ته چوار ڕه‌هه‌ندی هه‌یه ده‌بێت حکومه‌تی سودانی له‌هه‌ر چوار لایه‌وه ئیش بکات هه‌تا بتوانێت له‌م قه‌یرانه ده‌ربچێت.
یه‌که‌م ئه‌وه‌یه که سیستمێکی دارایی جیهانی هه‌یه ده‌بێت جێبه‌جێی بکات (سویفت) (پلاتفۆرمی ئه‌لیکترۆنی)، ده‌بێت ئه‌وه جێبه‌جێ بکات ئه‌گه‌ر جێبه‌جێی نه‌کات 90% کێشه‌کان وه‌کو خۆی ده‌مێنێته‌وە. سویفت ئه‌وه‌یه هه‌ر ده‌وڵه‌تێک مامه‌ڵه به دۆلار بکات یان به یۆرۆ بکات به‌تایبه‌تی به دۆلار ئه‌وا ده‌بێت هه‌ر ئاڵ‌وگۆڕێک یان دانوستاندنێک به‌و پارانه ده‌بێت بزانن له‌کوێ هاتوه و بۆ کوێ ده‌چێت و بۆ چییه و به‌رامبه‌ر چییه؟ ئه‌مه ڕه‌هه‌ندی یه‌که‌مه ده‌بێت حکومه‌تی عێراقی پابه‌ند بێت به‌م بابه‌ته 1-1-2023 کاتی ده‌ستپێکردنه بۆ پابه‌ندبون نه‌ک بۆ ئاگاداربون چونکه پێش دوساڵ ئاگادارکراون و ڕاهێنانی به کارمه‌ندانی بانکه‌کان کردوه که له 1-1-2023 به‌م سیته‌مه ئیش ده‌که‌ن.
ڕه‌هه‌ندی دوەم ئه‌وه‌یه ته‌ریب- قاچاخچێتی دۆلاری کاش بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ڕۆژانه 50-75 ملیۆن دۆلار به‌قاچاخ ده‌برێت بۆ وڵاتانی ئێران و تورکیا و سوریا و یه‌مه‌ن.
ڕه‌هه‌ندی سێهەم بابه‌تی ڕاوه‌ستاندنی هه‌مو حه‌واڵاتی ده‌ره‌وه بێجگه له حه‌واڵاتی فه‌رمی نه‌بێت. یه‌کێک له قسه‌کانی پارێزگاری بانکی ناوه‌ندی ئه‌وه بو وتی ئێمه دۆلارمان زۆره، به‌ڵام ئێستا بانکه‌کانی به‌شدار له مه‌زادی دراو نایه‌ن دۆلار ببه‌ن چونکه هه‌مویان ئاراسته‌کراوی هه‌ندی حزبی گه‌نده‌ڵن له‌بنه‌ڕه‌تدا دانراون بۆ سپیکردنه‌وه‌ی پاره و گه‌نده‌ڵی نه‌ک بۆ ئیشێکی پرۆفیشناڵی بانکی ئیتر ئێستا هه‌مویان بایکۆتیان کردوه و که‌س نایه‌ت پاره ببات.
ڕه‌هه‌ندی چواره‌می ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه ئه‌ڵقه‌یه‌کی ونبو هه‌یه له‌ناو بازرگان که حه‌واڵات بۆ ئه‌وان له نێوان حکومه‌تدا واته هه‌مو ئیشی پێش ئێستا نایاسایی و گه‌نده‌ڵی و ته‌زویر هه‌بوه ئه‌وه بو هه‌ندێک له بانکه‌کان له‌جیاتی بازرگان ئه‌وان پسوڵه‌یان پێشکه‌ش ده‌کرد ئێتر ڕۆڵی بازرگانیان ده‌بینی.
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا: ئایا حکومه‌تی عێراق ده‌توانێت ئه‌م چوار خاڵه جێبه‌جێ بکات؟
دکتۆر جەمال کۆچەر: به‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئیراده هه‌بێت زۆر ئاسانه، به‌ڵام کێشه‌ی حکومه‌ت ئه‌وه‌یه ئێستا حکومه‌ت شتێکه و سه‌رکردایه‌تی سیاسیش شتێکی تره، له هه‌مو دنیادا حزب ده‌ستێوه‌ردان له حکومه‌ت ناکات.
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا: ئایا ئه‌گه‌ر هه‌مو خاڵه‌کان جێبه‌جێ نه‌کران ته‌نها بۆنمونه دو خاڵ جێبه‌جێ کرا، دۆلار نرخه‌که‌ی به‌رزده‌بێته‌وه به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی؟
دکتۆر جەمال کۆچەر: خاڵی یه‌که‌م زۆر گرنگه که پابه‌ندبن به به‌رنامه‌ی سویفت ئه‌وه‌ی سیسته‌می دارایی جیهانی ئێستا له‌سه‌ر ده‌ڕوات عێراق بڕیاریدا که پابه‌ند بێت، به‌ڵام ئه‌و پابه‌ندبونه ئاسان نییه، چونکه هه‌ندێک حزبی گه‌نده‌ڵ هه‌ن له‌عێراق هاوسۆزیان نییه بۆ خاک و نیشتیمانی خۆیان.
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا: ئایا تا چه‌ند ئه‌وه دروسته که ده‌وترێت بڕێکی زۆر له دۆلار له‌دوای 2003 وه چۆته ئێران به‌تایبه‌ت ئێران به‌کاریده‌هێنێت بۆ دژایەتی گەمارۆکانی ئه‌مه‌ریکا لەبەرامبەر وڵاتەکەی؟
دکتۆر جەمال کۆچەر: پێش ئێستا دۆلارێکی زۆر ڕفێنراوه بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه به‌تایبه‌تی بۆ ئێران، بۆچی ئێستا ده‌ستیپێکردوه چونکه یه‌کێک له‌خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه به‌ڕای من ئێران چوته پاڵ ڕوسیا له‌دژی شه‌ڕی ئۆکرانیا ئه‌مه بوەته لێدانێکی گه‌وره که ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا ملیارات دۆلاریان خه‌رج کردوه بۆ خۆڕاگرتنی ئۆکرانیا و به‌ره‌وپێشونی شه‌ڕه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی ئۆکرانیا، دوای ئه‌وه‌ی درۆنی ئێرانی گه‌یشتوه به ڕوسه‌کان باڵانسه‌که هه‌موی گۆڕاوه ئێستا ڕوسیا پێشڕه‌وی ده‌کات و ئۆکرانیا پاشه‌کشه ده‌کات ئیتر ئه‌مه بۆته خاڵی وه‌رگێڕاو له مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌مه ڕه‌هه‌ندی سیاسی ئه‌م بابه‌ته‌یه.
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا: ئایا دۆلار ده‌گه‌ڕێته‌وه نرخی پێشوی 147 هه‌زار وه‌کو ده‌وترێت؟
دکتۆر جەمال کۆچەر: من له‌و باوه‌ڕه‌دام هه‌تا پابه‌ند نه‌بن به سیسته‌می سویفت مه‌حاڵه دۆلار بگه‌ڕێته‌وه نرخی پێشوتری خۆی ،چونکه ده‌بێت ئه‌مه‌ریکیه‌کان کۆنتڕۆڵی هه‌مو چون و هاتنی دۆلارێک بکه‌ن.
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا: له‌دوای گۆڕینی پارێزگاری بانکی ناوه‌ندی نرخی دۆلار چه‌ند هه‌زارێک لە دیناری عێراقی دابه‌زی، ئه‌وه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
دکتۆر جەمال کۆچەر: به‌شێک له به‌رزبونه‌وه هه‌موی پێویستی به دۆلار نییه، به‌شێک له‌وه (مضاربه) یه به‌شێک له‌وه بۆچونی خه‌ڵکه که دینار هیچ به‌های نه‌مێنێت هه‌ندێک ده‌ڵێن به‌رزده‌بێته‌وه هه‌تا 200 هه‌زار و هه‌ندێک ده‌ڵێن وه‌کو لوبنانی لێدێت هه‌رچه‌ند ئه‌مانه دورن، به‌ڵام کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌رونی خه‌ڵک.
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا: ئایا دۆخه‌که وایلێدێت پاره‌ی عێراقی وه‌کو دراوی ئێرانی یاخود لوبنانی و سوری لێبێت به‌ڕای به‌ڕێزتان؟
دکتۆر جەمال کۆچەر: نه‌خێر به‌هیچ شێوازێک، چونکه ئابوری عێراق جیاوازه له ئابوری ئه‌وان و داهاتی عێراق جیاوازه له‌داهاتی ئه‌وان، هه‌مو شتێک جیاوازه به‌هیچ جۆرێک عێراق وایلێنایه‌ت، ئێستا عێراق ئه‌گه‌ر هیچ داهاتێکی نه‌بێت ده‌توانێت هه‌تا ساڵێکی تر به‌بێ داهات ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت بکات.
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا: به‌پێی ڕۆژنامه‌ی (صباح) ی عێراقی پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق دێته په‌رله‌مانی عێراق گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌کرێت، ئایا نرخی دۆلار به چه‌ند دیاریکراوه؟
دکتۆر جەمال کۆچەر: وه‌زاره‌تی دارایی دۆلار به 1450 به بانکی ناوه‌ندی ده‌دات بانکی ناوه‌ندیش به 1460 له مه‌زادی دراو ده‌یفرۆشێت به بانکه‌کانی تر ئه‌وانیش وه‌کو قازانجی خۆیان (5-7) ژماره داده‌نێن واته 1467-1470، به‌ڵام له‌بازاڕ به‌گوێره‌ی هه‌بون و نه‌بون و خواستی دۆلار ده‌بێت به‌گوێره‌ی ئه‌و پیلانانه‌ی ده‌وڵه‌تی ده‌وڵه‌تی ده‌وروبه‌ر دایده‌نێت، به‌دواچونی بانکی تر له‌گه‌ڵ بانکی ناوه‌ندی ئه‌مانه هه‌موی هۆکارن.
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا: به‌ڕای تۆ ئێران ده‌هێڵێت نرخی دینار بگه‌ڕێته‌وه نرخی پێشوتری خۆی؟
دکتۆر جەمال کۆچەر: کێشه‌ی ئێران ئه‌وه نییه، به‌ڵکو کێشه‌ی ئێران ئه‌وه‌یه دۆلاری وه‌کو جاران به‌ئاسانی ده‌ست بکه‌وێت هه‌وڵیش ده‌دات دۆلاری عێراق ببات بۆخۆی نه‌ک خۆی به ته‌نها، به‌ڵکو له‌ڕێگه حزبه‌کان و ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی که نزیکی ئێرانن به‌وه ناسراون سێبه‌ری ئه‌و له عێراق ئه‌وانیش ئه‌گه‌ر گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که دژایه‌تی ئه‌م حکومه‌ته ده‌کرێت که حکومه‌تێکی (چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی) یه واناسراوه یان هه‌موی ده‌ڕوخێت و یان ده‌مێنێت له‌وانه‌یه ڕۆژانی داهاتو گۆڕانکاریه‌ک له ئێران یان له ئه‌مه‌ریکا یاخود له دۆخی نێوده‌وڵه‌تی ببێت ئه‌گه‌ر گه‌یشتونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که ئه‌م حکومه‌ته ده‌ڕوخێنن ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بن ئه‌وکاته ئه‌وانیش فشاری زۆر ناکه‌ن.
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا: هەندێک خه‌ڵک پێیان وایه دۆلار سه‌ری حکومه‌تی سودانی ده‌خوات ڕای تۆ چییه له‌وباره‌یه‌وه؟
دکتۆر جەمال کۆچەر: من له‌و باوه‌ڕه‌دام حکومه‌تی سودانی ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌گه‌ڵ سودانی ئه‌م حکومه‌ته‌یان پێکهێناوه مه‌ترسی ئه‌م شته باش ده‌زانن، له‌به‌رئه‌وه من له‌و باوه‌ڕه‌دام شاندێک ده‌نێرن بۆ ئه‌مه‌ریکا دانوستان بکه‌ن بۆئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌کیان پێبدات هه‌تا بۆنمونه 1-6 هه‌تا خۆیان تۆزێک ڕێکبخه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا بۆ ئه‌وه نییه، به‌ڵکو بۆ دزینی ئه‌و بودجه‌یه ئینجا ناچار ده‌بن سیسته‌مه‌که جێبه‌جێ بکه‌ن، چونکه ئه‌که‌ر ئه‌م حکومه‌ته بڕوخێت به کۆتایی خۆیان ده‌زانن له‌به‌رئه‌وه من له‌و باوه‌ڕه‌دام پابه‌ند ده‌بن به هه‌مو شتێک بۆئه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌یان له‌ده‌ست ده‌رنه‌چێت چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌م حکومه‌ته‌یان له‌ده‌ست چو جارێکی تر بۆیان ناگه‌ڕێته‌وه.