"سەدر بەمنزیکانە دەگەڕێتەوە بۆ کاری سیاسی"
  2023-01-25       482       

بەپێی راپۆرتێک، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بەمنزیکانە دەگەڕێتەوە بۆ کاری سیاسی و ھەوڵدەدات سوود لەو ناکۆکییە سیاسییە وەربگرێت کە لە نێوان سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان دروستبووە.

ئاوێنە:  توڕی هەواڵی The Arab Weekly لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، موقتەدا سەدر گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی ئێستا کاتێکی گونجاوە بەشێوەیەکی راستەوخۆ بگەڕێتەوە بۆ کاری سیاسی و چەقی چالاکییەکانیشی "دژایەتی لایەنە سیاسییەکانی نزیک لە ئێران" دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەدر لە میانی پێشوازیکردنی لە یاریزانانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق ئاماژەی بە نزیکی گەڕانەوەی بۆ پرۆسەی سیاسی کردووە و ھێرشی کردووەتە سەر لایەنە سیاسییەکانی نزیک لە ئێران و وشەی کەنداوی عەرەبی بەکارھێناوە لەبری کەنداوی فارس.

هەروەها، داوای لە یاریزانەکان کردووە خۆیان فێری زمانی ئینگلیزی بکەن، لەبەرئەوەی زۆرێک لە سیاسییەکانی عێراق کە لە ئێران بوون عەرەبییەکەیان فارسی بەسەردا زاڵە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەدر ھەوڵی قۆستنەوەی ئەو پەرتەوازەییە دەدات کە لەنێو چوارچێوەی ھەماھەنگی دەرکەوتووە، لە دەرئەنجامی ناکۆکی نێوان نوری مالکی و قەیس خەزعەلی.

موقتەدا سەدر لە 29ـی ئابی ساڵی رابردوو دوای چەندین ھەوڵ بۆ پێکھێنانی  حکومەت لە پرۆسەی سیاسی کشایەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لایەنگرانی چوونە ناوچەی سەوز و رووبەرووی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بوونەوە و ماوەیەکیش چوونە ناو بینای پەرلەمانەوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×