ناردنى نه‌وت له‌به‌غداوه‌ بۆ هه‌رێمى ده‌ستى پێكرد
  2023-01-25       420       

وه‌زیرى نه‌وتى عێراق بڕیارێكى محه‌مه‌د شیاع سودانى جێبه‌جێكرد له‌باره‌ى ناردنى نه‌وتى سپى بۆ هه‌رێمى كوردستان.

ئاوێنە: پێشتر محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڕیاریدا به‌ناردنى نه‌وتى سپى بۆ هه‌رێمى كوردستان‌و ئه‌مڕۆش بڕیاره‌كه‌ له‌لایه‌ن حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق خرایه‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ وەزیری نەوتی عێراق به‌میدیاكانى ڕاگەیاندوه‌، 60 تانکەر نەوتی سپیان بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانەکردوە.

ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقیش بڵاویكردۆته‌وه‌، "بەبڕیاری سودانی، وەزیری نەوت 60 تانکەر نەوتی سپی بەرەو هەرێمی کوردستان ڕەوانەکرد".

له‌هه‌واڵه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتوه‌، "ئەمەش وەک نیازپاکییە بۆ گفتۆگۆو کۆبونەوەنەوەکانی چارەسەرکردنی کێشەو ناکۆکییەکانی نێوان عێراق‌و  هەرێمی کوردستان".

لاى خۆیشیه‌وه‌ عه‌لى حه‌مه‌ ساڵح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان نوسیویه‌تى:"عێراق دوو ملیۆن لیتر نەوتی سپی دەفرۆشێ بەخەڵکی هەرێم، بەرمیلی بە100 هەزارو بەشی 1%ى خەڵکی کوردستان دەکات، كه‌چى شەڕە لەسەری كه‌ دەستکەوتی کێیە!".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×