سەیفوڵا حوسێنی، مامۆستای ئاینیی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە هەمەدان، سزای 17 ساڵ بەندکردن و لێدانی 74 زەربە قامچی و دوو ساڵ دوورخستنەوەی بۆ ئەردەبیل و داماڵینی بەرگی مامۆستایەتی بەسەردا سەپێندرا.
ئاوێنە: ڕاپۆرتی رێکخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ، ئەم هاووڵاتییە بە تۆمەتی: "ئەندامەتی لە مەکتەب قورئانی کوردستان" سزای شهش ساڵ بەندکران، بە تۆمەتی چالاکی تەبلیغی لە دژی نیزام سزای 15 مانگ بەندکران، بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ تێکدانی ئهمنیهتی وڵات، سزای شهش ساڵ بەندکران، بێ رێزی کردن بە دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران و رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، سزای دوو ساڵ و شەش مانگ بەندکران، تێکدانی نەزمی گشتی، سزای 15 مانگ بەندکردن و 74 زەربە قامچی، داماڵینی بەرگی مامۆستایی و دوو ساڵ دوورخرانەوەی بۆ ئەردەبیل بەسەردا سەپێندرا".
بڕیاری دادگا و سزا سەپێندراوەکان بەسەر سەیفوڵڵا حوسێنی، پێش نوێژی مزگەوتی خاتەمولئەنبیا لە جوانڕۆ رۆژی چوارشەممە 25ی كانوونی دووهمی 2023، بە بنەماڵەکەی ڕاگەیەندراوە.
پێشتر هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هێرشیان کردبووە سەر ماڵی سەیفوڵڵا حوسێنی لە جوانڕۆ و بە شێوەیەکی توندوتیژانە ناوبراویان فڕاندبوو.
شیاوی ئاماژەپێدانە کە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، دەرگای چوونە ژوورەوەی ماڵی سەیفوڵڵا حوسێنیان شکاندووە و خاتوون قادری هاوژینی تەمەن 60 ساڵی ئەم مامۆستا ئایینییەیان داوەتە بەر لێدان و لە ئەنجامی توندوتیژی ئەم هێزانە دەستی چەپی خاتوون قادری شکاوە.