ڕێواز فایه‌ق مه‌ترسیه‌كى له‌سه‌ر موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ئاشكراده‌كات
  2023-01-26       889       

سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستانى له‌باره‌ى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى عێراقه‌وه‌ هاته‌ده‌نگ‌و هۆشداریده‌دات له‌وه‌ى، "بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی، جگە لەزیانی ڕاستەوخۆ بۆ موچەخۆران، هاوکات زەمینەی لێکگەیشتن‌و ڕێککەوتنیش لەنێوان هەرێم‌و بەغدا دەشێوێنێت".

ئاوێنە: ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەتویتێکدا سەبارەت بەدوایین بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی ناردنی پارە لەبەغداوە بۆ هەرێم ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه‌، "بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی جگەلەوەی زیانی ڕاستەوخۆی لەسەر شایستەییەکانی موچەخۆران‌و خزمەتگوزارییە گشتییەکان هەیە، هاوکات زەمینەی لێکگەیشتن‌و ڕێککەوتنیش لەنێوان هەرێم‌و بەغدا دەشێوێنێت".

هۆشداریی ئه‌وه‌شیداوه‌، ئه‌و بڕیاره‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵى، ئاییندەی کاری پێکەوەیی‌و متمانە بەیەکترکردن دەخاتە بەردەم مەترسی‌و گومانه‌وه‌.

تویته‌كه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌كاتێكدایه‌، دوێنێ چوارشه‌ممه‌ دادگای باڵاى فیدراڵی لەدوایین بڕیاریدا دژی هەرێمی کوردستان، سەرجەم ئەو بڕیارانەی هەڵوەشاندنەوە کە لەکابینەی مستەفا کازمی‌و محه‌مه‌د شیاع سودانى بۆ ناردنی پارە لەبەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان دراون.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×