بانکی مەڵکەندی لە ڕێگەی نوسینگەکانیەوە ئۆفەرێکی تایبەتی هەیە بۆ خانەنشینانی شارستانی راگەیاند، كە گەیاندنی مووچەكەیان بۆ ماڵەوە بە پێنج هەزار.
ئاوێنە: بانكی مەڵكەندی لە ئاگادارییەكە رونیكردوەتەوە ئۆفەرەكە بەمشێوەیە هەموو خانەنشینێک دەتوانێت داوا بکات مووچەکەی بۆ بڕواتە ماڵەوە واتە لە ماڵەوە موچەکەی وەربگرێت بەبێ ئەوەی سەردانی بانک بکات.
بانكەكە مەرجێكی بۆ ئەم ئۆفەرە داناوە، لە کاتی وەرگرتنی مووچەی مانگی ١ / ساڵی ٢٠٢٣ ، دەتوانێت لەسەر ڕەزامەندی خۆی داوا بکات فۆرمێک تایبەت بە خۆی پر بکاتە کە زانیاری کەسی خانەنشینی لەسەر نوسراوە واتە ( ناو، ژمارەی ناسنامە، ناونیشان، ژمارەی تەلفون، چەند زانیاریەکی دیكە.
ئاماژەبەوەكراوە، لەبەرامبەردا بڕی ( ٥٠٠٠ ) پێنج هەزار دیناری لێ وەردەگیرێت بۆ هەر مانگێک و ئەم ئۆفەرە تەنها خانەنشینانی شارستانی دەگرێتەوە.