هەوڵێك بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار راگەیەندرا
  2023-01-26       1034       

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی دانانی ئامێری سۆنەر بۆ بەرگرتن لە بردنە دەرەوەی دۆلار لە دەروازە سنوورییەكان دەدات و ئاشكرایدەكات، “ئەگەر جێبەجێبكرێت كاریگەری ئەرێنی دەبێت لە رێگریكردن لە بردنە دەرەوەی دۆلار بۆ دەرەوەی عێراق”.

ئاوێنە: لە ئێستادا حكومەتی عێراق دەیەوێت ئامێری سۆنەر لە دەروازەكان جێگیربكات بە جۆرێك رێگری بكرێت لە بردنەوەی دۆلار لە دەروازە سنوورییەكانەوە بۆ دەرەوەی وڵات.

ساماڵ عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم راگەیاند، تا ئێستا بڕیارەكەمان بە دەست نەگەیشتووە كە حكومەتی عێراق بە نیازی دانانی ئامێری سۆنەرە بۆ بەرگرتن لە بردنە دەرەوەی دۆلار بۆ دەرەوەی عێراق.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “ئەگەر ئامێرەكان هەبێت ئێمەش پێمانخۆشە جێبەجێبكرێت و هۆكاری بەرزبوونەوەی دۆلار بابەتێكی جیاوازە و جگەلەوەش دانانی ئەو ئامێرانە لە دەروازەكان ڕێگردەبێت لە بردنە دەرەوەی دۆلار بۆ دەرەوەی وڵات”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×