وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە کۆریاى باشور ڕادەگەیەنێت
  2023-01-26       226       


وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتى کۆریاى باشور  بۆ فەرمانبەران و مامۆستایان لە حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنێت، ئەویش لە چوارچێوەى هەماهەنگى وەزارەتى پلاندانان و ئاژانسى کۆریا بۆ هاوکارى نێودەوڵەتى.

ئاوێنه‌: هەر کەسێک مەرجەکانى تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆریاى باشور هەبێت، بە لەبەرچاوگرتنی تێبینییەکان، دەتوانن داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکات:
ماستەر:
• پێشکەشکار پێویستە مامۆستا یان فەرمانبەر بێت لە یەکێک لە دامودەزگاکانى حکومەتی هەرێمی کوردستان.

• پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە دواى بەدەستهێنانی دواین بڕوانامەى. 

• پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر نەبێت.

• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن. 

• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).

• کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بەموچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

• کاندیدی سەرکەوتو لە لایەن وڵاتی کۆریاى باشوور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

• پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (کۆریاى باشور) دەبێت.
دکتۆرا:
• پێشکەشکار پێویستە مامۆستا یان فەرمانبەر بێت لە یەکێک دامودەزگاکانى حکومەتی هەرێمی کوردستان.

• پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە دواى بەدەستهێنانی دواین بڕوانامە. بەڵام بۆ دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت بە لایەنی کەم (5) ساڵ خزمەتی هەبێت.

• پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٧٠%) کەمتر نەبێت.

• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.

• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).

• کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتە بەموچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

• کاندیدی سەرکەوتو لە لایەن وڵاتی کۆریاى باشور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

• پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕى سەرەکی زەمالەکە (کۆریاى باشوور) دەبێت.
تێبینى:
• تکایە تا رۆژی 5-2-2023 سەعات 12:00ی نیوەڕۆ تەواوی کۆپی ئەم دۆکیۆمێنتانەی خوارەوە پێشکەش بە وەزارەتەکەمان/ بەڕێوەبەرایەتی نێردراوان بکەن.

(بە پێچەوانەوە هیچ فایلێک وەرناگیرێت)

یەکەم: بۆ وەزارەت:

- پێویستە پێشکەشکار لاری نەبونی فەرمانگەکەی بهێنێت کە تیایدا ماوەی ساڵانی خزمەتی دوای بە دەستهێنانی دواین بروانامەی بەڕونی تیایدا دیاری کرابێت. لەگەل پوختەی راژە کە هاوپێچی نوسراوی لاری نەبونەکە بێت.

- وێنەیەک لە بڕوانامەی بەکالۆریۆس بۆ خوێندنی ماستەر و بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەر بۆ خوێندنی دکتۆرا.

- توانستی زمانی ئینگلیزی
- پاسپۆرت
دووەم: بۆ لایەنی زەمالەکە:

تەواوی ئەم دۆکیومێنانەی لە (Application Guideline) کەدا هاتووە پێشکەش بە بەرێوەبەرایەتی نێردراوان لە دیوانی وەزارەت بکرێت، بەڵام بە هەردوو شێوەی هارد کۆپی لەگەل سۆفت کۆپی (CD).
تێبینی گشتى:
• وەزارەتەکەمان بۆ هەر پرۆگرامێک تەنها چوار کاندید ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار دەکات و دوا بڕیاری وەرگرتن لە لایەن لایەنی پەیوەندیدار لە وڵاتی کۆریای باشور دەبێت.
• بۆ زیاتر زانیاری تکایە کلیکى لینکی زەمالەکە (Application Guideline) بکەو بە وردەی بیخوێنەوە.

• هەرکەسێک ئەو مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.

• تکایە بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن. 

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×