نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان جەخت لە "فراوانكردنی هاریكاریی لە بواری وزەدا" دەكەنەوە
  2023-01-26       654       

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەڵیت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆیاندا لە ئەنقەرە، جەختیان له‌ خواستى دولايه‌نه‌ بۆ "فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى ‏عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا له‌ بوارى وزه‌دا" كردۆتەوەو باسیشیان لە "گرنگيى پته‌وكردنى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ‏توركيا بۆ پاراستنى ئاسايشى سنور" كردوە.

ئاوێنە: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، به‌ سه‌ردانێك گه‌يشته‌ ئه‌نقه‌ره‌ و له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، ‏سه‌رۆك كۆمارى توركيا كۆبوه‌وه‌.‏

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم، "له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا، دۆخى ‏سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى دواى ده‌ستبه‌كاربونى كابينه‌ى ‏نوێى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێرـ به‌غداو گفتوگۆى ‏چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان و ده‌رفه‌ته‌كانى هاريكاريى عێراق و هه‌رێمى ‏كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا له‌ بوارى وزه‌دا، تاوتوێ كران.‏"

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"هه‌ردولا جه‌ختيان له‌ خواستى دولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى ‏كوردستان و توركيا له‌ هه‌مو بواره‌كاندا كرده‌وه‌، به‌تايبه‌تيش بوارى بازرگانى و ‏ئابورى و سودوه‌رگرتن له‌و‌ ده‌رفه‌تانه‌ى بۆ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى ‏عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا له‌ بوارى وزه‌دا هاتونه‌ته‌ ئاراوه‌ كه‌ ‏ده‌كرێت ڕۆڵى كاراى هه‌بێت له‌ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشايى و پێويستييه‌ى ئه‌مڕۆ له‌ ‏جيهان و به‌تايبه‌تى له‌ ئه‌وروپا له‌بوارى وزه‌و گازى سروشتيدا دروست بوه‌."‏

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، "گرنگيى پته‌وكردنى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ‏توركيا بۆ پاراستنى ئاسايشى سنور، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و ‏مه‌ترسييه‌كانى داعش له‌ عێراق و سوريا، دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ‏ديكه‌ى جێی بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌ بون."

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×