وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارەکی لەبارەی نوێکردنەوەی بەکرێگرتنی خانووبەرە ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان کرد.
ئاوێنه: بەپێی گشتاندنی ژمارە 1ی ساڵی 2023ی وەزارەتی دارایی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی بەکرێگرتنی خانوو و باڵەخانە بۆ ساڵی دارایی 2023 چەند خاڵێکی خستووەتە روو، ئاماژەی بەوەداوە کە نوێکردنەوەی گرێبەستی بەکرێگرتنی ئەو خانوو و باڵەخانانە بۆ ساڵی 2023 مەرج نییە بەهەمان گرێبەستی ساڵی رابردوو بێت.
هەروەها روونیشکراوەتەوە کە ئەم بڕیارانە لە 1/1/2023ەوە کاری پێدەکرێت و لە رۆژنامەی وەقائعی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە.

