دادوەرە كوردەكانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دەكشێنەوە
  2023-01-27       1257       

دادوەرە كوردەكانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئەو دەنگۆیەی ڕەتناكەنەوە، كە دەستەڵاتدارانی هەرێم بەهۆی بڕیارەكەی دادگاكەوە ئێستا تاووتوێی كشاندنەوەی ئەو دوو دادوەرە كوردەكە دەكەن.

ئاوێنه‌: سەرچاوەیەكی نزیك لە دادوەرە كوردەكانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق كە ناوی لای دەنگی ئەمریكا پارێزراوە ڕایگەیاندووە، كە بڕیارەكەی ڕۆژی چوارشەممەی دادگاكە پێشبینیكراو بووە و ئامادەبوونی ئەندامە كوردەكان و واژوكردنیان لەسەر بڕیارەكە تەنها بۆ ناڕەزایی دەربڕین بوو.

هاوكات سەرچاوەكە ئەو دەنگۆیەی ڕەتنەكردەوە، كە دەستەڵاتدارانی هەرێم بەهۆی بڕیارەكەی دادگا ئێستا تاووتوێی كشاندنەوەی ئەو دوو دادوەرە كوردەكە دەكەن و كە “لەوانەیە شتێكی وەها لە ئارادا بێت، بەڵام ئێستا بڕیارێكی كۆتایی نییە لەسەر بابەتەكە و ئەگەری كشانەوەیان لە ڕۆژانی داهاتوو ڕوون دەبێتەوە”.

دادگای فیدڕاڵی عێراق ڕۆژی 25 ی مانگی یەكی 2023 لە بڕیارەكەیدا سەرجەم بڕیارەكانی چەند مانگی ڕابردووی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی بۆ ناردنی هەر بڕە پارەیەك بۆ هەرێمی كوردستان هەڵوەشاندۆتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×