هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەندامانی هێزەکەی لاهور جەنگی دەستپێکرد
  2023-01-27       1398       

ماوەی دوو رۆژە هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی هێزەکەی لاهور شێخ جەنگی دەستی پێکردووەو فەرمانی دەستگیرکردنیان لە لایەن دادوەرەوە بەفەڕمی دەرکراوە.

ئاوێنە: شەوی ڕابردوو لە شاری هەڵەبجە هێزێکی تایبەتی ئاسایش کەسایەتییەکی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی بەناوی ئاکۆ نامیق فەرەج نەورۆڵی دەستگیرکردووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەیەکەوە بە میدیاکان دراوە دەستگیرکردنی ئەو کەسایەتییە، پەیوەندی بەو هەڵمەتەوە هەیە کە بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی هێزەکەی لاهور شێخ جەنگی دەستی پێکردووە.

سەرچاوەیەکە راگەیاندوە "تەنیا لە هەڵەبجە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ١٢ کەسی دیکە دەرچووە".

هاوکات لە شاری سلێمانی هەوڵی دەستگیرکردنی پلەدارێکی ناو هێزی دووپشکی لاهور جەنگی درا بە ناوی رەنجە شێخ خالید بەڵام دەستگیر نەکرا.

بە گوێرە دەنگۆکان هێزەکەی لاهور شێخ جەنگی بە هێزی دوو پشک ناسراوە، ژمارەیان نزیکەی ٢٠٠ کەس دەبێت و چەک و جلوبەرگی تایبەتیان بۆ ئامادە کراوە بەڵام تاکو ئێستا میدیاکانی نزیک لە لاھور شێخ جەنگی ھیچ زانیاریەکی فەرمیان ئاشکرا نەکردوە لەبارەی ئەو ھێزەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×