كەشناسی هەرێم: ئەگەری بەفر بارین لە سەنتەری شاری سلێمانی و هەڵەبجە هەیە
  2023-01-28       931       

كەشناسی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە و سبەی یەكشەممە باران دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان و ئەگەریش هەیە بەفر بارین سەنتەری شاری سلێمانی و هەڵەبجە بگرێتەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی نمە باران لە هەندێ شوێن، لە کاتەکانی شەودا رێژەی دابارین زیاتر دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفری لەگەڵدایەو ئەگەرى هەیە بەفر بارین سەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بگرێتەوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە هەر ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بە 1 تا 2 پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ، نزم دەبنەوە.

بەپێی قسەی كەشناسی هەرێم سبەی یەكشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێ شوێن، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر و باران دەبێت و لەکاتەکانی شەودا ئەگەر هەیە بەفر بارین سەنتەری شاری سلێمانی بگرێتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، سبەی پلەكانی گەرما نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 13، سلێمانی: 11، دھۆک: 12، کەرکوک: 16، ھەڵەبجە: 11، سۆران: 9، گەرمیان: 18 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×