سەركردەیەكی یەكگرتو: بڕیارەكانی دادگای فیدرالی هەرێمی كوردستان دەخنكێنن
  2023-01-28       992       

عوسمان كاروانی، کارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوی ئیسلامی دەڵێت: ئەگەر هێزە حوکمڕانەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆش نەیەنەوە، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی عێراق بەردەوام دەبن و "هەرێمی کوردستان دەخنکێنن."

 ئاوێنە: عوسمان کاروانی، کارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتو، ئەمڕۆ شەممە، لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بۆ رێگریی لەناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان، وتی''دادگای فیدراڵی لە پەیوەندییەکانی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و هاوڵاتییان ئاگادارەو دەزانێت کە چۆن یەکێتی و پارتی لە بەغدا بەسەر هێزو لایەنە سیاسییەکانی دیکەدا دابەش بون."

 ئەو کارگێڕەی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتو پێیوایە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دو بابەت رون دەکاتەوە، ''رێککەوتنی حیزبی لەگەڵ هێزو لایەنە سیاسییەکانی عێراقدا تەواو نییە بۆئەوەی داخوازییەکانی خۆمان بێنینە دی، دەبێ ئەو رێککەوتنانەی لەگەڵ بەغدا دەیکەین لە چوارچێوەی دەستوردا بێت ئەگینا بەغدا لەوسەر بە دەستور دێت و هەمو ئەو رێککەوتنانە هەڵدەوەشێنێتەوە.''

وتیشی"دادگای فیدراڵی ئێستا بوەتە ناوەندێکی بڕیاردانی بەهێزو ئەگەر هێزە حوکمڕانەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆش نەیەنەوە، ئەو بڕیارانە هەرێمی کوردستان دەخنکێنن.''

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×