پێشبینی بۆ نرخی ئەمپێری ئەم مانگەی مۆلیدە ئەهلییەکان لە هەولێر
  2023-01-28       974       

ئەندامێکی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکان رایگەیاند، پێشبینی دەكرێت نرخی یەك ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ ئەم مانگە لە هەولێر لەنێوان 18 بۆ 20 هەزار دیناردا بێت.

ئاوێنە: ئەندامێکی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکان، ئەمڕۆ شەممە، بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەم مانگە لە هەولێر لە نێوان 300 بۆ 320 کاتژمێر کارەبا دراوە بە هاوڵاتیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەوپێیەش پێشبینی دەکرێت، لە هەولێر نرخی مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی کانونی دوەم، لە نێوان 18 بۆ 20 هەزار دیناردا بێت بۆ یەک ئەمپێر.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×