جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بۆ مانگی داهاتو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند ده‌بێت به‌دابه‌شكردنی موچه.
ئاوێنه: له‌لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی پارتی، جوتیار عادل ڕایگه‌یاند، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت به‌هه‌موو توانایه‌كییه‌وه له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌كاندایه. وتیشی، "به‌رده‌وام ده‌بین له‌دابه‌شكردنی موچه، پشتیوان به‌خوداو پاشان خه‌ڵكی خۆمان ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین و مانگی داهاتوش موچه دابه‌ش ده‌كرێت."
هه‌روه‌ها وتی، كابینه‌ی نۆیه‌م توانیویه‌تی به‌بێ 200 ملیار دیناره‌كه، موچه دابه‌ش بكات و پڕۆژه‌كان بخاته‌وه‌گه‌ڕو خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكات. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له ماوه‌ی 14 مانگدا ته‌نیا 2 مانگ بڕی 200 ملیار دینار هاتووه.
له‌باره‌ی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق كه ناردنی پاره‌ی بۆ هه‌رێم به "نایاسایی" داناوه، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم وتی، "به‌داخه‌وه هه‌وڵه‌كانی دادگای ئیتیحادی بۆ تێكدانی كه‌شی ئه‌رێنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه."
ئه‌وه‌شی وت، ئه‌و بیركردنه‌وه‌ی هه‌ندێك سیاسه‌تمه‌داری عێراق هه‌یانه، ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌سره و سه‌ماوه و عه‌ماره بێت، به‌ڵام "ئێمه سازش له سه‌ر مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ن."
راشیگه‌یاند، "بڕیاره‌كه‌ی دادگا هه‌وڵێكه بۆ تێكدانی كه‌شی ئه‌رێنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ئێمه رێككه‌وتنێكی سیاسییمان هه‌یه و هه‌موو لایه‌ك ده‌بێت پێوه‌ی پابه‌ند بن و یه‌كێك له خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه، ده‌رچوواندنی یاسای بودجه‌یه، كه ئێمه ده‌بێت رۆڵێكی به‌رچاومان تێیدا هه‌بێت."