دەمیرتاش: توركیا به‌نیازه بەر لەهەڵبژاردنه‌كان هێرش بکاتە سەر کۆبانی
  2023-01-28       473       


سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان -هەدەپە- ئاشکرای دەکات كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ توركیا ئامادەکاری دەکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ پێش هەڵبژاردنی تورکیا هێرش بکه‌نە سەر کۆبانێ له‌ڕۆژئاوای‌ كوردستان، ئەوەش گەورەترین تاقیکردنەوەی ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە.

ئاوێنه‌: سەڵاحەدین دەمیرتاش لەهەژماری خۆی لەتویتەر  لەڕێی پارێزەرەکانیەوە بڵاویکردۆتەوە، حکومەت پلانی هەیە بەر لەهەڵبژاردن هێرش بکاتە سەر کۆبانی.

دەمیرتاش دەشڵێت، گەورەترین تاقیکردنەوەی ئۆپۆزسیۆن ئەو هەڵوێستەیە کە لەبەرامبەر ئەم پلانە فێڵبازیانەدا دەیگرێتەبەر، ئایا هەوڵدان بۆ داگیرکردنی خاکی کەسێکی تر بۆ دەنگدان دەبێت؟

18ی‌ ئه‌م مانگه‌ ره‌جه‌ی ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رۆژی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی‌ پێشخست‌و بڕیاریدا رۆژی 14ی مانگی 5ی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×