کەشناسی ھەرێم: بەفربارین لە سەنتەری ئەم شارانەی هەرێم دەستپێدەکات
  2023-01-29       930       

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، چڕترین ماوه‌ی بارانبارین رۆژانی سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ن و كه‌شناسێكی كوردیش ده‌ڵێت، ئه‌مشه‌و له‌ سه‌نته‌ری چه‌ند شارێكی هه‌رێم به‌فر ده‌بارێت.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كه‌شناسی هه‌رێم، "ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی كانوونی دووه‌می 2023، کاریگەری‌ نزمە پاڵەپەستۆی‌ دەریای‌ ناوەڕاست لە ئێستادا رووی‌ لە  ناوچەکەمان کردووه‌، كه‌ دەبێتە هۆی‌ شەپۆلێکی‌ باران بارین و بەفر بارین لە سەر ناوچەکەمان، ئەم شەپۆڵە تا رۆژی‌ پێنجشەممە 2ی شوباتی 2023، لەسەر ناوچەکەمان بەردەوام دەبێت".

ده‌شڵێت: "کاریگەری‌ نزمە پاڵەپەستۆی‌ دەریای ناوەڕاست کە بارستە هەوایەکی‌ سارد یاوەری‌ دەکات لە  ماوەی‌ رۆژانی‌ سێشەممە و چوارشەممە کاریگەری‌ ئەم بارستە هەوایە زیاتر دەبێت و پلەکانی‌ گەرما زیاتر روو لەنزمبوونەوە دەکه‌ن، هەر لە ماوەی‌ کاریگەری‌ ئەم شەپۆلە باران بارین لە کاتی‌ جیا جیا دەبارێت، چڕترین ماوەی‌ دابارین لە رۆژی‌ سێشەممە و چوارشەممە دەبێت".

له‌ باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبەینێ  دووشەممە 30ی كانوونی دووه‌می 2023، کەشناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: "ئاسمان هەوری‌  دەبێت، لەگەڵ باران بارین لە تەواوی‌ ناوچەکەمان، بەفر بارین لە سەر ناوچە شاخاوییەکان. ئاستی‌ دابارین لە دوای‌ نیوەرۆ و ئێوارەدا زیاتر دەبێت، لە شەودا هەندێ جار لێزمە باران دەبێت".

له‌ باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه‌ هاتووه‌: پلەکانی گەرما نزم بوونەوەیەکی کەم بە (1-2) پلە لە تۆمارکراوەکانی‌ رۆژی پێشوو به‌خۆیانه‌وه‌ ده‌بینن، خێرایی‌ با/  لە سەر خۆ- مامناوەند دەبێت له‌نێوان (10 -  20) کیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا. مەودای‌ بینین لە نێوان (7– 9) کیلۆمه‌تر دەبێت لە شوێنەکانی دابارین کەم دەبێتەوە بۆ (5-7) کیلۆمه‌تر.

لای خۆیه‌وه‌ خه‌ڵات سدیق، شاره‌زای كه‌شناسی له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "ئەم ناوچانه‌ بارستە هەوای ساردی رووسی بگات لەکاتی خۆیدا سپی پۆش دەبن وەک ناوجەکانی (سلێمانی، هەڵه‌بجە، پێنجوێن، قەڵادزێ، ئاکرێ، سەیدسادق، دەربەندیخان، قه‌زای شاره‌زوور، کۆیە، سۆران، عەربەت، سیروان، چەمجەماڵ، دوکان، چوارتا، ماوەت، هەورامان، تەوێلە و بیارە، قەرەداغ و چەند ناوجەیەکی دیکە لەماوەی ئەم هەفتەیە ئەمشەو شەپۆلی سەرەکی دەگات بەفروباران دەست پێدەکات بەرەبەیانی سبەینێ زیاتر فراوان دەبێت و سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە". 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×