بانکی ناوەندی عێراق: رێگە نادرێت فرۆشتنى دۆلار بە یەک کەس دووبارە ببێتەوە
  2023-01-29       569       

بانکى ناوەندیى عێراق رەتیکردەوە، رێگرى لە فرۆشتنى نەختینەی دۆلار کرابێت بۆ هاوڵاتیان، یان سنووردار کرابێت.

ئاوێنە: بانکى ناوەندى رۆژانە بە شێوەکى نەختینەیى دۆلار بەو هاووڵاتییانە دەفرۆشێت کە بە مەبەستى چارەسەری تەندروستى، خوێندن و گەشتوگوزار گەشتی دەرەوەی وڵات دەکەن، هەر دۆلارێکیشیان بە 1460 دینار پێ دەفرۆشێت.

لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکەدا هاتووە، تۆمارى ئەلیکترۆنى رێگە نادات فرۆشتنى دۆلار بە یەک کەس دووبارە ببێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×