هۆشداریی لەگەیشتنی دۆلار بە200 هەزار دینار دەدرێ
  2023-01-29       731       

سەرۆکی فراکسیۆنی بەیارق خەیر لەپەرلەمانی عێراق هۆشداریدەدات لەوەی دۆخی ئێستا وادەکات بەهای 100 دۆلار بگاتە 200 هەزار دینار.

ئاوێنە: محەمەد خالیدی سەرۆکی فراکسیۆنی بەیارق خەیر لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، قەیرانی دۆلار بەهۆی نەبوونی سیاسەتێکی ڕوونی داراییەوە دروستبووە، بەهای دۆلاریش ئەگەر چاکسازیی نەکرێت دانابەزێتەوە، بەڵکو بەرزتر دەبێتەوە".

سەرۆکی فراکسیۆنی بەیارق خەیر باسی لەوەشکرد، بەهای دۆلار بەو دۆخەی ئێستاوە دەگاتە 200 هەزار دینار، بەوەش ملیۆنان عێراقی ڕاستەوخۆ گرفتار دەبن و دەکەونە ژێر هێڵی هەژارییەوە.

محەمەد خالیدی داوا لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی وەزیرانی عێراق دەکات، بەر لەوەی دۆخەکە بتەقێتەوە، بەپەلە ڕێگریی بکات لە بردنەدەرەوەی دۆلار لە عێراقەوە بۆ وڵاتانی دیکە. 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×