مەرجەکانی فرۆشتنی دۆلار لەفڕۆکەخانەکانی هەرێم ئاشکراکرا
  2023-01-29       2184       

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بانکی ناوەندنی بە سێ مەرج دۆلار لە فڕۆکەخانەکانی هەرێم دەفرۆشێت.

ئاوێنە: د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، “دوای داواکاریمان بۆ پێدانی دۆلار بۆ گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی هاوشێوەی تەواوی فڕۆکەخانەکانی عێراق، کەمێک بەر لەئێستا لە بانکی ناوەندیەوە ئاگەدارکراینەوە کە بانکی  TBIیان راسپاردووە کە نوسینگەی فرۆشتنی دۆلار بەنرخی فەرمی لە هەردوو فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەولێر بکەنەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بۆ هەر گەشتیارێک پێنج هەزار دۆلار دەدرێت بە نرخی فەرمی کە 147هەزار دینارە بۆ 100 دۆلار، مەرجە کڕیار لەکاتی کڕینی دۆلاردا پاسپۆرت و ڤیزا و بۆڕدینگی پێبێت”.

ئاشکراشیکرد، “بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان تاوەکو دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ بازرگانان و کۆمپانیاکانی خۆراک و دەرمان یش دابین دەکەین”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×