پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق: پلانمان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی دۆلار هەیە
  2023-01-30       742       

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، پلانمان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی عێراقدا لە ئایندەیەکی نزیکدا هەیە.

ئاوێنە: عەلی عەلاق پارێزگاری نوێی بانکی ناوەندی عێراق لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ موحسین مەندەلاوی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، “بانکی ناوەندی پلانی هەیە بەم نزیکانە نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی عێراقدا جێگیربکات”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “هەوڵدەدەین رێگری بکەین لە مامەڵەکردنی پێشوەختەی دراوەکان لەسەر بنەمای پێشبینییەکان و مامەڵەکردن بە هەر دراوێکی قورس کە ئامانج لێی زیانگەیاندن بێت بە ئابووری عێراق”.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×