هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فاتح و قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق پشتیوانیان بۆ ڕێوشوێنه‌كانی حكومه‌ت به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار ده‌ربڕی و داوایانكرد، رێوشوێنی پێویست بۆئه‌و مه‌به‌سته بگیرێته‌به‌ر.
ئاوێنە: راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح، شه‌وی رابردو هادی عامری له نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له به‌غدا پێشوازی له شێخ قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق كردوه و له كۆبونه‌وه‌یه‌كیشدا ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب سیاسییه‌كانی رێكخراوی به‌در و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق ئاماده‌ی بون باسی دوایین پێشهاته سیاسی و ئابورییه‌كان كرا.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا عامری و خه‌زعه‌لی جه‌ختانكردۆته‌وه، "حكومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له پاڵپشتیكردنی سه‌رخستنی به‌رنامه وزاریه‌كه‌ی و داڕشتنی ڕێكار و چاره‌سه‌ری كاریگه‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار".
له دیداره‌كه‌دا باس له گرنگی ڕۆڵی هاوپه‌یمانی فه‌تح كرا له یه‌كڕیزی و یه‌كگرتویی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌رده‌وامكردنی شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه و به‌رده‌وامیی كاركردن له پێناو به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمانی و خواسته‌كانی عێراقی خه‌ڵك.