ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق تاکو ئێستا ھیچ بڕە دۆلارێکی بە کاش نەخستۆتە بازاڕەوە
  2023-01-31       581       

ئەمڕۆ سێ شەممە ۳۱ی کانوونی دووەمی ۲۰۲۳، تا ئامادەکردنی ئەم هه واڵە بانکی ناوەندی عێراق هیچ بڕە دۆلارێکی بەکاش نەخستۆتە بازاڕەوە، ئەوەش نرخی دۆلاری زیاتر بەرزکردۆتەوە .

ئاوێنە: هه رئەمڕۆ و لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکاندا نرخی دۆلار ناجگیرە و بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە، ئێستا لەسلێمانی و هه ولێر ١٠٠ بە ۱٦۷ و ٥٠٠ مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لەماوەکانی ڕابردوودا بڕیاربوو ڕۆژانە بانکی ناوەندی زیاتر لە۲۰۰ ملێۆن دۆلار بخاتە بازاڕەوە بەڵام بەهۆی ئەوەی بردنە دەرەوەی کۆنترۆڵنەکراوە فرۆشتنی ئاستەم کردووە، لە ئێستادا بەھۆی ڕێکارەکانی ئەمریکاوە ڕۆژانە بە ڕێژەی جیاواز دۆلار لە بانکی ناوەندی دەفرۆشرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×