2023-02-03   654     
كه‌شناسێكی كورد له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له سبه‌ینێ شه‌وی شه‌ممه 4ی شوباتی 2023، شه‌پۆلێكی نوێی به‌فرو بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه و سه‌ره‌تاش له پارێزگای دهۆكه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
ئاوێنە: ئاراز جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و بارستە ھەوایەکی سارد لەگەڵیدا سبەینێ شەممە 4ی شوباتی 2023، ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ھەوری تەواو دەبێت لەکاتەکانی ئێوارە و شەودا شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ناوچەکانمان دەگرێتەوە.
ئه‌وه‌شی وتووه: "سەرەتای شه‌پۆله‌كه لە سنوری پارێزگای دھۆکەوە دەستپێدەکات بۆ کاتەکانی نیوەی شەو بەدواوە درێژ دەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچەکان بەکاریگەری جیاواز و زۆرترین کاریگەری لەسەر ناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ئیدارەی راپەرین دەبێت، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت 10 تا 25 کیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا لە ئاراستەی باشووری رۆژھەڵاتەوە، پلەکانی گەرما لەکاتی رۆژدا بەجێگیری ئەمێنێتەوە".
باسی له‌وه‌شكردووه: "سبەی شەو لەگەڵ دەستپێکردنی ئەم شەپۆلەدا و ھاتنی بارستە ھەوای سارد ئەگەر ھەیە بەفر بارین سەنتەری ئەم ناوچانە بگرێتەوە (باتیفا، بامەرنێ، چەمانکێ، ئامێدی، دێرەلولک، سەرسەنگ، بارزان، سیدەکان، مێرگەسوور، پێنجوێن، بەرزنجە و چوارتا)".
روونیشیكردووه‌ته‌وه: "لەسەنتەری ئەم ناوچانەش بەتێکەڵی بەفر و باران ده‌بارێت، شیلادزێ، ئاکرێ، سۆران، خەلیفان، رەواندز و سلێمانی".