"له‌ سێ ساڵی رابردودا هاوڵاتیانی عێراق به‌به‌های 10 ملیارو 500 ملیۆن دۆلار موڵكیان له‌ توركیا كڕیوه‌"
  2023-02-04       617       

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، لە سێ ساڵی رابردودا هاوڵاتیانی عێراق بەبەهای 10 ملیارو 500 ملیۆن دۆلار موڵكیان لە توركیا كڕێوە، ئەم پارانەش بەڕێگای سیستمی بانکی نەبراونەتە تورکیا، بەڵكو بەحەواڵەو لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە براون.

ئاوێنە: عەلی حەمەساڵح، ئەمڕۆ شەممە، لە بەدواداچونێكدا رایگەیاندوە"لەماوەی ئەم  ساڵانی (2020، 2021، 2022)، عێراقییەکان هاوشانی ئێرانی و ڕوسەكان زۆرترین موڵکیان لە تورکیا کڕیوە کە 21 هەزارو 576 موڵکە. بەهاکەی ملیارەها دۆلارە."

وتوشیەتی"ئەم پارانەش بەڕێگای سیستمی بانکی نەبراونەتە تورکیا، بەحەواڵەو لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە براون."

عەلی حەمەساڵح هێمای بۆ ئەوەش كردوە"ئەگەر هەر موڵکێک بە تێکڕا بە 500 هەزار دۆلار ئەژمار بکرێت دەکاتە 10.5 ملیار دۆلار."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×