راوێژكاری دارایی سودانی: گەنجینەی ئەمریكا كۆتوبەندە سەپێندراوەكانی لەسەر عێراق سوككرد
  2023-02-04       899       

مه زهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری دارایی سودانی، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، دوایین رێكارەكانی بانكی ناوەندیی عێراق، رەنگدانەوەی سەركەوتنی دانوستانەكانییەتی لەگەڵ گەنجینەی ئەمریكاو ئاماژەن بۆ سوككردنی كۆتوبەندە سەپێندراوەكانی ئەو وڵاتە لەسەر عێراق.

ئاوێنە: مه زهەر محەمەد ساڵح، بە ئاژانسی رەسمی هەواڵی عێراقی وتوە"ئەو پاکێجی ڕێکارانەی کە لە لایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر راگەیەندران، ڕەنگدانەوەی ئەرێنیی سەركەوتنی دانوستانەکانی نێوان بانکی ناوەندیی عێراق و گەنجینەی ئەمەریکان، هەروەها بە سوككردنی سیستماتیكیانەی كۆتوبەندە سەپێنراوەكان دادەنرێن، ئەوەش بەپشتبەستن بە ئامرازە بانكییە نێودەوڵەتییەكان، وەك کەناڵی شەفاف بۆ گواستنەوەی پارەو بەشێوەیەكی وردو فراوانتر بۆ ئەنجامدانی حەواڵەی دەرەكی لەنێوان عێراق و جیهاندا."

ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەو ڕێنماییە دەركراوانە ئاماژەن بۆ رزگاركردنی سیستماتیکیانەی حەواڵەی دەرەكی لەو كۆتوبەند و رێنماییانەی كە پێشتر لەسەر جوڵەی باڵانسی پارەدانی عێراق دانرابون، ئەوەش بەهای دیناری عێراقی بەخێرایی بەرزدەكاتەوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×