ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری په‌نابه‌ران بڵاویكردۆته‌وه كه به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران بە 45 کۆچبەرەوە لەیۆنان ژێر ئاو کەوتووه‌و چوار كۆچبه‌ر گیانیانله‌ده‌ستداوه.
ئاوێنه: ده‌زگاكه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه بەلەمه‌کە هەڵگری 45 کۆچبەر بووە لەدەوروبەری ناوچه‌ی پاندلی ڕزگار کراون، کە گوندێکی بچووکی ماسیگرتنە لەباشوری ڕۆژهەڵاتی لێرۆسی یۆنان.
بەپێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، 41 کۆچبەر ڕزگارکراون، بەوتەی ڕزگار بووەکان، ژمارەیان 45 کۆچبەر بووە، واتا هیچ کۆچبەرێک بێسەروشوێن نەبووە، تەنها 4 تەرم دۆزراوەتەوە کە 2 منداڵی کوڕی تەمەن 5 ساڵ‌و کچێکی تەمەن 4 ساڵ‌و ژنێک کە تەمەنی لەنێوان 17ساڵ بۆ 20 ساڵ دەبێت، ناسنامەی هیچ یەکێک لەکۆچبەرەکان ئاشکرا نەبووە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، یەکێک لەڕزگارکراوەکان منداڵێکە باری تەندروستی ناجێگیرەو ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.