له‌كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كان‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان‌و نوێنه‌رانی بانكه حكومی‌و تایبه‌ته‌كان، عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی ڕایگه‌یاند، له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا پاكێجی دوه‌م بۆ كۆنتڕۆڵكردنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار راده‌گه‌یه‌نن.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی بانكی ناوه‌ندیی، عه‌لی عه‌لاق له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ڕایگه‌یاندووه، "بانكی ناوه‌ندی توانای هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌مو داواكارییه فه‌رمیه‌كان، پاكێجی دوه‌می گرنگیش له‌ڕوی به‌های دراوه‌كان له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا ده‌رده‌چێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "هیچ سنورداركردنێك و كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی یان ده‌ره‌كی، بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی یان فرۆشتنی دۆلار به‌كاش نییه، ئه‌مه‌ش به پابه‌ندبون به ڕێككه‌وتنی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی، كه له ساڵی 2008 له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه په‌سه‌ندكراوه".
پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ڕاشیگه‌یاندووه، "سیستمی نوێی بانكی به‌ئامانجی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكاریه‌كان نییه، به‌ڵكو ئامانجی دابینكردنی پاراستنی سیستمی بانكی و داراییه له كرده‌وه‌ی نایاسایی یان گوماناوی، هه‌روه‌ها پاڵپشتی جێبه‌جێكردنی یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و پاره‌داركردنی تیرۆریستی و ڕێنماییه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا په‌ره به كراوه‌یی كه‌رتی بانكی ده‌دات به‌ڕوی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كه بۆ ده‌یان ساڵه لێی بێبه‌ش بو".
هۆشداریشیدا له ئیستغلالكردنی بارودۆخی ئێستا بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه یان چالاكی بێ مۆڵه‌ت كه دۆخه‌كه قورس‌تر ده‌كات و وتی، "بانكی ناوه‌ندی ڕێوشوێنی سزای توند به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌رپێچیكارانه ده‌گرێته‌به‌ر كه دۆخه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت ده‌قۆزنه‌وه".