زانیاری لەبارەی بومەلەرزەكەی هەولێر
  2023-02-06       1007       

كاتژمێر 4:20 خوولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری هەولێر بومەلەرزە بووە، بەپێی زانیارییەكان ناوەندی بوومەلەرزەکە شاری (مەڕاش)ـی باکووری کوردستانە.

ئاوێنە: بومەلەرزەكەی هەولێر هیچ زیانێكی نەبووە و تەنها ئەو كەسانە هەستیان پێكردووە كە لە شوقە و باڵەخانەكاندا نیشتەجێن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.9 پلە بە پێوەری رێختەر باکووری کوردستان و تورکیا و سوریای هەژاند و بووەهۆی مردنی 77 كەس لە باكووری كوردستان و توركیا و 237 كەسی دیكە لە سوریا و برینداربوونی سەدان كەسی تر.

لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی تری عێراق، قوبڕس، لوبنان، ئوردن و میسر هەست بە بومەلەرزەكە کرا و بەهۆیەوە سەدان خانوو و باڵەخانە داڕماون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×