بەغدا داوای ڕادەستکردنی کێڵگە نەوتیەکانی هەرێم دەکات
  2023-02-06       1202       

دیوانی چاودێری دارایی عێراق کۆمەڵێك بڕیاری پەیوەست بەپڕۆسەی نەوت و گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەرکرد.

ئاوێنە:   لە نوێترین بڕیاریدا، دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی عێراق، حکومەتی هەرێمی پابەندکرد بەوەی لەڕێگەی وەزارەتی نەوتی عێراق و دیوانی چاودێرییەوە پێداچونەوە بۆ سەرجەم ئەو گرێبەستە نەوتییانە بکرێت کە لەگەڵ هەرێم واژۆکراون.

دەشڵێت، پشکی هەرێمی کوردستان لەبودجەی گشتی بەشێوەیەک دیاریدەکرێت کە گرەنتی دابینکردنی مافی هاوڵاتییانی پارێزگاکانی هەرێم بکات لەبودجەی گشتی فیدراڵی و دوانەکەوتنی.

دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی، حکومەتی هەرێم پابەنددەکات بەڕادەستکردنی تەواوی بەرهەمی نەوتیی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×