بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باكورو رۆژهەڵاتی سوریا(رۆژئاوای كوردستان)، ئەمڕۆ دوشەممە، بەهۆی ئەو بومەلەرزەیەی ناوچەكەی هەژاند، راگرتنی دەوامی لەسەرجەم خوێندنگەو دامەزراوەكانی ناوچەكە تا رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە راگەیاند.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باكورو رۆژهەڵاتی سوریا، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، لەدوای ئەو بومەلەرزەیەی ناوچەكەی هەژاندو لەبەر پەرۆشیمان بۆ خەڵكەكەكەمان، دەوام لە تەواوی خوێندنگەو دامەزراوەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ئەمڕۆوە تاوەكو رۆژی پێنجشەممە 9ی شوبات رادەگیرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە كە راگرتنی دەوام ئەو دامەزراوانە ناگرێتەوە كە پێویستە كاربكەن لەم بارودۆخەدا.
هەروەها داواشی لە خەڵكی ناوچەكە كردوە لەكاتی هەستكردنیان بە بومەلەرزە ماڵەكانیان جێبهێڵن.