"لەپێناو"ی شروینی حاجیپور "خەڵاتی گرامی" بەدەستهێنا
  2023-02-06     

ئا: ئاوێنە

 

شروینی حاجیپور کە لەناڕەزاییەتەکانی ئەمدواییەی ئێراندا بەهۆی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینییەوە رویان دا، بەناوبانگترین گۆرانی ناڕەزایی بەرامبەر بەحکومەتی ئێران چڕی‌و دەنگدانەوەیەکی گەورەی لەتۆڕە کۆمەلەیەتییەکاندا هەبو، بوە براوەی باشترین گۆرانی لەشەست‌و پێنجەمین خولی خەڵاتی گرامی کە کاریگەریی لەگۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکاندا هەبوە.

 

گۆرانی "برای - لەپێناو" لەدوای بڵاوبونەوەیە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامی شێروین حاجیپور لەماوەی دو رۆژدا ٤٠ ملیۆن جار بینرا.

جیل بایدن، خانمی یەکەمی ئەمەریکا، لەڕێورەسمێکدا بەڕیزلینان لەم گۆرانییەو بەیادەوەری لەگیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی‌و بەدروشمی "ژن ژیان، ئازادی"، برانەوەی شروینی حاجیپوری بۆ وەرگرتنی ئەم خەڵاتە راگەیاند.

جیل بایدن وتی "گۆرانییەک ئەتوانێت کۆکەرەوەو ئیلهامبەخش بێت‌و دنیا بگۆڕێت".

وتیشی " سەرەتای ئەمساڵ ئەکادیمیای گرامی خەڵاتێکی نوێی خستەڕوو کە ناساندنی گۆرانییەکە گوزارشت لەکێشە کۆمەڵاییەتیەکانی دنیای ئەمڕۆمان بکات‌و توانای ئەوەیان هەیە کاریگەری پۆزەتیڤ لەسەر جیهان دابنێن، زیاتر لە ١٣٠ هەزار کەس گۆرانییان هەبوە کە کاریان لەسەر بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی و بەرەنگاربونەوەی ڕەگەزپەرستی و گۆڕینی دنیا کردوە، ئەمشەو شانازیی دەکەم کە من یەکەم براوەی ئەم خەڵاتە تایبەتە ڕادەگەیەنم کە باشترین گۆرانییە لەگۆڕینی کۆمەڵایەتیدا، (شروین حاجیپور) بۆ گۆرانییە ناوازەکەی (برای) کە بوو بەگۆرانی کۆکەرەوەی ئێرانیەکان لەخۆپیشاندانی مەهسا ئەمینیدا، کە بانگەوازێکی بەهێزو شاعیرانە بوو بۆ ئازادی‌و مافی ژن.  شروین گۆرانییەکەی لەئینستاگرامی خۆی بڵاوکردەوەو لە ماوەی کەمتر لەدوو ڕۆژدا زیاتر لە ٤٠ ملیۆن بینەری هەبوو. شروین دەستگیرکرا بەڵام گۆرانییەکەی بەردەوام بوو لەجیهاندا بە ناوەڕۆکە بەهێزەکەیەوە: ژن ژیان ئازادی".

خەڵاتی گرامی ساڵانە لەلایەن ئەکادیمیای تۆمارکردنەوە بە باشترین بەرهەمە میوزیکییەکانی ساڵ دەدرێت، یەکێکە لەخەڵاتە گرنگەکان‌ کە بەئۆسکاری موزیک دادەنرێت.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×