حكومەتی هەرێمی كوردستان سێ رۆژ پشوی رەسمی لە سەرجەم دامودەزگاكان راگەیاندو دەشڵێت، لە رۆژانی پشوەكەدا پڕۆسەی دابەشكردنی موچەی بەردەوام دەبێت.
ئاوێنە: جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمشەو دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و پشتبەستن بە ڕاپۆرتی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ (٧و ٨و ٩ی شوباتی ٢٠٢٣)، لە هەمو دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومیی هەردو وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پشوی فەرمی دەبێت."
ئەوەشی خستۆتەڕو"لەگەڵ ئەوەشدا، جگە لە ئێشکگریی هەردو وەزارەتی ناوخۆو تەندروستی لە بەردەوامیدان بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و حاڵەتی لەناکاو، پڕۆسەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت."
دەقی راگەیەندراوەكە:
راگەیەندراوێک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و پشتبەستن بە ڕاپۆرتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ (٧ و ٨ و ٩ی شوباتی ٢٠٢٣)، لە هەمو دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومیی هەردو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پشوی فەرمی دەبێت.
لەگەڵ ئەوەشدا، جگە لە ئێشکگریی هەردو وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی لە بەردەوامیدان بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و حاڵەتی لەناکاو، پڕۆسەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
جوتیار عادل
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٦ی شوباتی ٢٠٢٣