وەزیری دارایی: لێکتێگەیشتن هەیە لەڕێی لیژنەی هاوبەشەوە سەرپەرشتی دۆسیەی نەوتی هەرێم بکرێت
  2023-02-06       498       

وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ دوشەممە، لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێم، رایگەیاند، لێکتێگەیشتنی تەواو لەنێوان بەغداو هەولێر کراوە کە لە ڕێگای لیژنەی هاوبەشەوە چاودێری و سەرپەرشتی پرۆسەی دەرهێنان و فرۆشتن و داهاتی نەوتی هەرێم بکرێت.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم، ئەمڕۆ دوشەممە، ئاوات شێخ جەنابو وەزیری دارایی لە دیوانی وەزارەت پێشوازی کرد لە کلاوس شتڕایشەر، کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان.

لە دیدارێكدا وەزیری دارایی "تیشکی خستەسەر دوایین هەوڵەکانیان بۆ ڕێکەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق" و ڕایگەیاند "لەسەرەتای ئەم کابینەیەوە بڕوایان بەوە بووە کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکەن، لەو پێناوەشدا زیاتر لە 30 جار سەردانی بەغدایان کردووەو دوای دانوستانێکی دورودرێژ گەیشتونەتە ڕێکەوتن لەسەر بودجەو نەوت و مادەی 140."

بەپێی راگەیەندراوەكە کونسوڵی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "جێی خۆشحاڵییە کە بەرەوپێشچونی باش لە گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا هەیەو ئەوانیش هاوکارو پشتیوان دەبن بۆ گەیشتن بە چارەسەری بنیاتنەرانە."     

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، کلاوس شتڕایشەر ئاماژەی بەوەش کرد "هەمان پەیامیان بە حکومەتی عێراق گەیاندوە کە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بگەنە ڕێکەوتن لەو ڕوەشەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق جدییە لە چارەسەری کێشەکان و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ هەمو هاوکاری و پشتیوانییەک دوپات کردەوە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، وەزیری دارایی ڕایگەیاند "بەلایانەوە گرنگە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەیاسا ڕێک بخرێن و دادگایەکی بێلایەنی تایبەتمەند هەبێت بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو دۆسیە هەڵپەسێردراوانەی لە نێوان هەردولا هەن."

وەزیری دارایی وتیشی"وەفدی هەرێم ئامادەیی نیشانداوە بۆ وردبینی لەسەرجەم داتاو زانیارو دۆسیەکانی تایبەت بە فرۆشتنی نەوت و داهاتی ناوخۆ و چەند جارێکیش وەفدی دیوانی چاودێری دارایی عێراق هاتونەتە هەرێم و هاوکاری تەواو کراون، لەلایەکی ترەوە لێکتێگەیشتنی تەواو کراوە کە لەڕێگای لیژنەی هاوبەشەوە چاودێری و سەرپەرشتی پرۆسەی دەرهێنان و فرۆشتن و داهاتی نەوتی هەرێم بکرێت."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×