شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی به‌رده‌وامی نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و بارسته هه‌وای سارد سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمانی هه‌رێم هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر و باران به‌رێژه‌ی كه‌م، ئه‌م كه‌شه‌ش تاوه‌كو رۆژی هه‌ینی به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاوێنە: ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه بڵاویكرده‌وه، "له ئه‌نجامی به‌رده‌وامی نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و بارسته هه‌وای سارد سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمانی هه‌رێم هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر و باران به‌رێژه‌ی كه‌م و پچر پچر له‌ناوچه جیاجیاكانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك و ئیداره‌ی راپه‌رین، له‌ناوچه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه باران و به‌فر به‌رێژه‌ی مامناوه‌ند و پچر پچر به‌رده‌وامی ده‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "له‌سنوری پارێزگای كه‌ركوك و ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌هه‌ندێك كاتدا نمه باران ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما به‌رێژه‌ی 2-3 پله به‌راورد به‌ئه‌مڕۆ نزمتر ده‌بنه‌وه كه تا ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتو كاریگه‌ری ئه‌م بارسته هه‌وا سارده به‌شێوه‌یه‌كی وشك و سارد له‌سه‌ر ناوچه‌كانمان ده‌مێنێته‌وه".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "تا ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه به‌گوێره‌ی دواین گۆرانكاریه‌كان ئاسمانی هه‌رێم به نیمچه هه‌وری ده‌مێنێته‌وه له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی به‌فر و بارانی كه‌م له‌هه‌ندێك كات و ناوچه‌دا، بۆ رۆژی هه‌ینی كه‌ش له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كاندا سه‌قامگیر ده‌بێته‌وه و ئاسمان به‌زۆری ده‌گۆڕێت بۆ ساماڵ".