کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ لە ئیدارەی گەرمیان و شاری کەرکوک ئەگەری تێکەڵە باران و خۆڵبارین هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە:" ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم باران دەبارێت و لەکەرکوک و گەرمیان ئەگەری خۆڵبارین هەیە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" بەفربارین تەواوی ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە و ئەگەر هەیە لە سەنتەری شارەکانی سلێمانی و دهۆکێش بەرێژەیەکی کەم بەفر ببارێت ".
لەبارەی کەشوهەوای سبەی چوارشەممەش باسی لەوەکردووە:" ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەل نمەباران لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم و بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییەکاندا بەردەوام دەبێت ،هەروەها لە کاتەکانى بەیانى زوودا ئەگەرى بارینى بەفر لە سەنتەرى شارى سلێمانى وشارى دهۆک دەبێت ".