دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ دوشه‌ممه به‌هۆى بومه‌له‌رزه‌كه‌ى توركیاوه هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى بۆرى نه‌وتى (كوردستان - جه‌یهان) ڕاگیرا، ئه‌مڕۆ هه‌نارده‌ى نه‌وت ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ئاوێنە: ئاژانسى ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ به‌هۆى بومه‌له‌رزه‌كه‌ى توركیاوه هه‌نارده‌ى نه‌وت له‌هه‌رێم‌و كه‌ركوكه‌وه بۆ به‌نده‌رى جه‌یهان ڕاگیرا، ئه‌مڕۆ هه‌نارده‌ى نه‌وت ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
دوێنێ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌باكورو ڕۆژئاواى كوردستان تۆماركراو به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ى 5 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و زیاتر له 25هه‌زار كه‌سیش برینداربون‌و وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كانى هه‌رێمیش ڕایگه‌یاند، تا له‌سه‌لامه‌تى بۆرى نه‌وتى كوردستان - جه‌یهان دڵنیاده‌بنه‌وه هه‌نارده‌ى نه‌وت ڕاده‌گرن.