"حکومەتی عێراق رەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی تەواوی پارەی جوتیارانی هەرێم"
  2023-02-07       380       

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند؛ حکومەتی عێراق رەزامەندی دەربڕی لەسەر خەرجکردنی تەواوی پارەی جوتیارانی هەرێم.

ئاوێنە: کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم بە میدیای رەسمی گۆڕانی راگەیاند؛ لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردراوە تەواوی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم خەرج بکرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای تەواوکردنی رێکارە ئیدارییەکان، پارەکەی بەغدا رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ئەوانیش دوای گرتنەبەری میکانیزمی گونجاو، پارەکە بەسەر جوتیاراندا دابەش دەکەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×