وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: هەناردەی نەوتی هەرێم دەستی پێكردەوە
  2023-02-07       426       

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رایگەیاند، ئەمشەو سێشەممە، هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی توركیاوە دەستی پێكردەوە، كە بەرەبەیانی دوێنێ بەهۆی بومەلەرزەكەی ئەو وڵاتەوە راگیرابو.

ئاوێنە: وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی"کاتژمێر 9:45 خولەكی ئەمشەو رێکەوتی 7ی شوبات، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کورستان لە بۆری هەرێم-تورکیا دەستی پێکردەوە، دوای ئەوەی لەبەرەبەیانی 6ی شوباتی ئەم مانگە بەهۆی ئەو بومەلەرزەیەی هەردو وڵاتی تورکیاو سوریای گرتەوە هەناردەکردنی نەوت لە بەندەرەکانی تورکیا ڕاگیرا.

دوێنێ وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم لە رونكردنەوەیەكدا وتبوی"بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی توركیا و سوریای گرتەوە، بەمەبەستی دڵنیابون لە سەلامەتی هەناردەكردنی نەوت و خۆپارێزی لەهەر ئەگەرێكی نەخوازراو؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ(دوشەممە) هەناردەكردنی نەوت لە بۆری هەرێم – توركیا راگیراو بڕیارە دوای تەواوبونی كارەكانی پشكنین پرۆسەی هەناردەكردن دەستپێبكاتەوە."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×